مانگی ڕابردوو 630 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 630 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 421 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 209 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ، 252 نەخۆش نێربوون و 378 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 140 حاڵەتی ڕەبۆ و 38 ئەنفلۆنزا و 55 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 209 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ، هەروەها 141 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 120 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:09:13/06/2024