بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولێكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی ، خولێكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (تی ئۆ تی) كردوە بۆ ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا.

خولەكە ماوەی 7 ڕۆژ لە سەنتەری پەرەپێدان بەردەوام بوو كە 21 بەشداربوو لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەشداربوون ، وانەكانی خولەكە لەلایەن دكتۆر پەری و دكتۆر بێگەرد و دكتۆر عالیە و دكتۆر كاوە و مامۆستا ئاكام پێشكەش كران.

لە مەراسیمێكدا كۆتایی هێنرا بە خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە كە توانرا بەسەركەوتووی خولەكە كۆتایی پێ بهێنرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:13/06/2024