لەمانگێكدا 9.326 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9.326 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 299 نەشتەرگەری گەورە و 257 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 1.645 پشكنینی پەستانی چاو و 39 پشكنینی پانتایی بینین و 132 پشكنینی گلێنە و 895 ئۆ سی تی و 50 یاك لەیزەر و 9 ئارگۆن ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.768 پشكنینی چاویلكە و 535 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 221 تیشك گیراوە و 1.189 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:07:09/06/2024