مانگی ڕابردوو 2.579 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2.579 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لەو ژمارەیە 708 نەخۆش پشكنینان بۆ كراوە و 1.871 نەخۆش چارەسەریان بۆ كراوە و 877 نەخۆش نێر بوون و 944 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 497 هەڵكێشانی ددان و 603 پڕكردنەوەی ددان و 111 پاكردنەوەی ددان و 39 دروستكردنی تاقمی ددان و 80 ڕێككردنەوەی ددان و ئەنجام دراوە و 487 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1192
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:35:09/06/2024