سیستمی مەڵبەندە تەندروستیەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت


" تەندروستی"

بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و بەڕێوبەری مەڵبەندە تەندروستیەكان كۆتایی بە خولی ڕاهێنان هات بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستمی تەندروستی مەڵبەندە تەندروستیەكانی ناو شاری سلێمانی ، كە بڕیارە سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە ئەلیكترۆنی بكرێت لەماوەیەكی نزیكدا.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی كرد و ڕایگەیاند: سەركەوتنی پرۆسەكە بۆ ئاسانكاریی و باشتر ڕاپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان و ئیداری ناو مەڵبەندە تەندروستیەكانە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:55:09/05/2024