مانگی ڕابردوو 676 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 676 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 231 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە و 133 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 44 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 248 مامۆگرافی و 86 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:09/05/2024