مانگی ڕابردوو 431 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لە سەنتەری تیشك 431 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 184 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 247 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ،81 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 117 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 107 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك 221 پشكنینی MRI و 71 پشكنینی سیتی سكان و 68 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 71 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:58:14/04/2024