ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان بەرز ڕاگیرا
" تەندروستی "
رۆژی پێنج شەممە 15/2/2024 بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێی كوردستان و جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە و بەرپرسانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و پزیشكانی نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی شێرپەنجە لە سلێمانی ، مەراسیمێك بە بۆنەی ڕۆژی شێرپەنجەی منداڵان بەرێوەچوو.
مەراسیمەكە لەلایەن ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە رێكخرابوو.
لە مەڕاسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە لەلایەن بریكاری وەزارەتی تەندروستی پێشكەش بە خانمی یەكەمی عێراق كرا لەپای هاوكاری كردنی بەردەوامی بەڕێزیان و منداڵپارێزی كوردستان بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی شێرپەنجە.
هاوكات خەڵاتی منداڵپارێزی كوردستان لەلایەن خانمی یەكەمی عێراقەوە پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە كرا لەپای خزمەتكردنیانی بەردەوامیان بە نەخۆشانی شێرپەنجە و بە تایبەت منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:02:18/02/2024