لە ساڵێكدا 15.515 شووشتنەوە لە سەنتەری گورچیلە ئەنجام دراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 15.515 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە و 8.711 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 6.804 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 3.809 نەخۆش سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە و 1.929 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1.880 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون ، هەروەها 220 نەشتەگەری تایبەت بە گورچیلە ئەنجام دراوە و 1.431 سۆنەریش گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2212
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:52:14/02/2024