ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕشاندنی دەرمان لە شێوەی دوكەڵ لە سلێمانی


" تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە لەبارەی ئەو دەرمانەی لە بەشێك لە گەڕەكەكان دەڕشێنرێت لە شێوەی دوكەڵ.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دڵنیادەكاتەوە لەوەی ئەو دەرمانەی لە شێوەی دوكەڵ لە بەشێك لە گەڕەكەكان دەڕژێنرێت سەلامەتە و هیچ مەترسییەكی نیە بۆ مرۆڤ و لای هاوڵاتیان بە دوكەڵی  مێشەكە ناسراوە.

ئەو دەرمانە ناوە زانستیەكەی بریتییە لە كەی ئۆسرین (دیلتامیسرین) و بەكاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوازەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیان بەخشەكانی دیكە ، لەم وەرزەدا و لە كاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:17:15/11/2023