لەمانگێكدا 16.345 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16.345 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2.182 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 818 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 456 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و 217 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون ، 232 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 311 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 239 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 14.731 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 230 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 456 سۆنەر و 88 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 378 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:09/11/2023