لەمانگێكدا 50 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 50 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 40 یان نێربوون و 10 یان مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 9 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 9 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 3 خنكان لەئاودا و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی ماددەی كیمیایی و 16 گیان لەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:40:09/11/2023