مانگی ڕابردوو 7.427 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7.427 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 253 نەشتەرگەری گەورە و 284 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 2.488 پشكنینی پەستانی چاو و 31 پشكنینی پانتایی بینین و 96 پشكنینی گلێنە و 663 ئۆ سی تی و 54 یاك لەیزەر و 25 ئارگۆن  ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2.065 پشكنینی چاویلكە و 443 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ،  211 تیشك گیراوە و 1.313 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:06/09/2023