خولێك بۆ تاقیگەكان لەبارەی هەوكردنی پەردەی مێشك دەستیپێكرد


" تەندروستی"

بە هەماهەنگی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ، خولێكی تایبەت بە تاقیگەكان لەسەر هەوكردنی پەردەی مێشك لە تاقیگەی تەندروستی گشتی لە سلێمانی دەستی پێكرد و لە رۆژانی 23 بۆ 25/5/2023 بەردەوام دەبێت.

خولەكە بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەتوانا و شارەزا لە تاقیگەی تەندروستی گشتی لە بەغدا و بەشی تاقیگەكان لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەرێوەدەچێت ، سەرجەم تاقیگەكانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ و راپەرین و هەڵەبجە و گەرمیان بەشدارن.
 
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:30:24/05/2023