هەنگاودەنرێت بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی سیسیتمی تەندروستی لەسلێمانی

‌

" تەندروستی "

بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و جێگر و یاریدەرانی بەڕێوبەری گشتی لەگەڵ بەرێوبەر و بەرێوبەری كارگێری نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی سنووری سلێمانی كۆبۆوە بەمەبەستی بە ئەلیكترۆنی كردنی كاروباری ڕۆژانەی نەخۆشخانەكان.

دەستپێكی ئەم كارە لە چوار بواردا دەست پێدەكات و بوارەكانی ئامار و دەرمان و بواری تاقیگەیی لەگەڵ پێداویستی تاقیگەكان دەكرێن بە ئەلیكترۆنی و ئامانجی ئەو پرۆژەیە بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و برەودانە بە بەرێوبردنی نەخۆشخانەكان و كۆنترۆڵكردنی هەر زانیارییەك و بڕی پێویستی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان و بە ئەلیكترۆنی كردنی كۆگای دەرمان.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەبووانی كۆبونەوەكەی ڕاسپارد زۆر بە جدی كاری لەسەر بكەن بۆئەوەی بتوانن لە سەرەتای وەرزی بەهاری داهاتوو بە ئەلیكترۆنی كردنی هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرەكان تەواو بووبێت .

بڕیارە دوای بە ئەلیكترۆنی كردنی ئەو چواربەشە ، دەست بكرێت بە ئەلیكترۆنی كردنی كاروبارە كارگێڕییەكان و كارە ژمێریارییەكان لە قۆناغی داهاتوودا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:06:29/11/2022