یەكەی تەندروستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرایەوە
" تەندروستی"
لەڕێورەسمێكدا لەڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری و بەئامادەبوونی محەمەد عەلی جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی بۆ كاروباری كارمەندان و د.بەختیار عوبێد شەریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران و هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و ڕاگران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و كارمەندانی تەندروستی، یەكەی تەندروستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەكەمپی كۆلێژە تەكنیكییەكان لەچوارچرا كرایەوە.
ئەو بنكە تەندروستیە 24 كاتژمێر لەخزمەتی خوێندكارانی زانكۆدا دەبێت بۆ پێداویستیە سەرەتایەكانی تەندروستی و بۆ ئەوەی لەكاتی هەر رووداوێكی نەخوازراو بتوانرێت چارەسەری پێویست بۆ خوێندكاران بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:18:18/10/2022