وەفدێكی تەندروستی جیهانی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كرد


" تەندروستی"

 وەفدێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كەپێكهاتبوون لە د.وائیل حەتاحید لێپرسراوی فریاگوزاری خێرا لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی و د.نەجمەدین حەسەن بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی شاری سلێمانی یان كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری پێشوزایان لێكرا.

ئامانج لەو سەردانەی وەفدی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئاگاداربوون و بینینی كارەكانی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سووتاوی بوو ، كەپرۆژەكە لەساڵی 2020 وە دەستكراوە بەجێبەجێكردنی و بەسێ قۆناغ بەرێوەدەچێت.

قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە بریتی بوو لەنۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی نەشتەرگەری و دابینكردنی ئامێری پزیشكی ، پرۆژەكە لەقۆناغی دووەم دایە كە بریارە مانگی داهاتوو تەواو بكرێت و بریتیە لەنۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی منداڵان و گەوران لەگەڵ تاقیگە و كۆگای دەرمان و دابینكردنی ئامێری پزیشكی، قۆناغی سێیەم بریتیە لەنۆژەنكردنەوەی بەشەكانی تری نەخۆشخانەكە و دابینكردنی ئامێری پێویست بۆ ئەو بەشانە و تێچووی پرۆژەكە لایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهاوكاری (PRM) جێبەجێ دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:18/10/2022