كەمترین تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا


" تەندروستی"

لە هەرێمی كوردستان كەمترین ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە تۆماركرا كە ئەوە كەمترین ئاماری تۆماركراوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنیا 7 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە نەبووە و 19 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو هیچ حاڵەتێكی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان تۆمارنەكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:55:17/04/2022