ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێزلێنانی بەخشیە تەندروستی سلێمانی


" تەندروستی"

لە ڕۆژی جیهانی تەندروستی و لەژێر ناونیشانی تەندروستی ئێمە تەندروستی هەسارەكەمانە ، بۆ رێزلێگرتن لەو خزمەتە گرنگ و ماندووبوون و قوربانیدانەی سەربازانی سپی پێشكەشیان كرد لە ماوەی دوو ساڵی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

رێوڕەسمی خەڵاتكردنەكە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی لێپرسراوی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە لێپرسراوانی حكومی و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:17/04/2022