مانگی ڕابردوو 2512 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2.512 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵكراون و 9.496 منداڵی نەخۆش لە بەشی ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 729 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و هەروەها 680 تیشك گیراوە و 401 سۆنار و 196 ئیكۆ و 24 نازور كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:17:08/03/2022