لەمانگێكدا 144 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 144 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە یەك نەشتەرگەری تایبەت بووە و 49 نەشتەرگەریان سەروو گەورە و گەورە بووە و 94 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
مانگی ڕابردوو 150 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 25 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:08/03/2022