مانگی ڕابردوو 846 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 3.915 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە و لەو ژمارەیە 1012 نەخۆش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو 846 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون كە 421 یان كوڕ بوون و 425 منداڵیان كچ بووە و 270 منداڵ بە نەشتەرگەری و 576 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 461 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 11 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە و 1.092 سۆنار گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:57:08/03/2022