لەمانگێكدا 3804 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 3.804 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 171 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.432 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 2.372 نەخۆشیان مێ بوون و 705 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 2.268 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 68 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:08/03/2022