ژمارەیەك نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگە لە سەیدسادق داخران
" تەندروستی "
لەپێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و دەستكەوتنی باشترین كوالێتی پێداویستی پزیشكی و دەرمان ، لیژنەكانی بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای سەیدسادق یان كرد.
نیان حەمە ئەمین بەڕێوبەری بەشی پشكنین و بەدواداچوون لە لێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان سەردانی 24 شوێنیان كرد لە سەیدسادق كە پێكهاتبوون لە سێ كۆمەڵگەی پزیشكی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشكی و سێ كلینكی پزیشكی و دوو تاقیگە و پشكنینیان بۆ ئەنجام درا.
وتیشی: دەركەوت بەشێك لە دەرمانخانەكان و تاقیگە و كۆمەڵگە پزیشكیەكان مۆڵەتی كاركردنیان نەبوو جگە لەوەش هەندێكیان مۆڵەتی كاركردنیان بەسەر چووبوو و تازە نەكرابوونەوە و وەك لیژنەكە بڕیاردرا بە داخستنیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:36:02/03/2022