سەنتەری ڕاوێژكاری رۆماتیزم و راهێنانی پزیشكی


" تەندروستی"

- ناساندن

ئەم سەنتەرە لەساڵی 1987 دروست كراوە و ساڵی 2008  نۆژەنكراوەتەوە هەڵدەستێت بەدابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەبواری نەخۆشیەكانی جومگە و رۆماتیزم و دابینكردنی چارەسەرو دەرمان و چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشەكانی رۆماتیزم، خزمەتگوزاری سەنتەرەكە بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی.

- دیدگای سەنتەر:

دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری سروشتی تایبەت بە نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم بە شێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ پەرەپێدان و فراوانكردنی سەنتەرەكە لەڕووی بەش و زیادكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بۆ هەموو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .

- ئامانجی سەنتەر :

دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشی جوگەو رۆماتیزم لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی ( علاج طبیعی ) و پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدانی توانای كارمەندان و گرنگیدان و باشتركردنی شوێنی كاركردن . 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکییەكان :

خزمەتگوزاری تیشك : تەنها تيشكی ئاسايي .
* چارەسەری سروشتی : لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ پیاوان و ژنان دەكرێت .
دەرمانخانە .
* دەرزی لێدان .

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
                   
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - تەنیشت پزیشكی دادوەری )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3201985 )





ئه‌م بابه‌ته 4672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:55:30/12/2015