نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری


" تەندروستی"

- ناساندن : 

نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەساڵی 1996 دروستكراوە و لەساڵی 1998 گەورەكرا و لەساڵی 2004 لەلایەن رێكخراوی ئێمرنجسی ئیتاڵی پەرەی پێدراوە و 2013 نۆژەنكراوەتەوە ، ئەم نەخۆشخانەیە چارەسەرو تیمارو جوانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكات كە روووبەرووی رووداوی سووتان بوونەتەوە یان بەهۆی زگماكی یان رووداو جەستەیان شێواوە. 

ئەم نەخۆشخانەیە پێكدێت لەپسپۆریەكانی بەشی ( سووتان ) و ( جوانكاری )، خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی بە قەزاو ناحیەكانەوە ، هەروەها سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە ئاوارەكانی نیشتەجێی سنورەكەش دەكات.

- ژمارەی قەرەوێڵەكان ئەم نەخۆشخانەیە پێكدێت لە ( 79 ) تەخت، لەو ژمارەیەش ( 57 ) یان بۆ نەخۆش دابینكراوە و (5) تەخت بۆ حاڵەتی فریاكەوتن تەرخانكراوە.

- دیدگای نەخۆشخانە : 

باشترخزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەرووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزاریەوەو كەمكردنەوەی شێواوی جەستە لەكۆمەڵگەدا.

- ئامانجی نەخۆشخانە :

چارەسەركردنی برینداری سووتان و توشبووان بە شێرپەنجەی پێست و شێواوی جەستە بەهۆی رووداو و زگماكیەوە.
چارەسەركردنی حاڵەتی بەركەوتن بەڕووداوەكان، نەخۆشی شەلەل دەماغ و برینی سەر جێگا.

جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان :

* پسپۆڕی یان جۆری خزمەتگوزاری : نەشتەرگەری سووتاوی ، نەشتەرگەری جوانكاری.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز ، كیمیایی ، ووردبینە زیندەوەرەكان.
* خزمەتگوزاری تیشك وسۆنار: تیشك.
* بەشی دەروونی: لەكاتی چارەسەركردنی نەخۆش رێنمایی دەروونی دەدات بە نەخۆش.
* بەشی ئامادەكردنی وێڵاش بۆ چارەسەركردنی سووتای.
* بەشی ئینفێكشن كۆنترۆڵ: بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ووردە زیندەوەرەكان (بەكتریا ، ڤایرۆس ، كەڕوو ) لەنێوان نەخۆشەكان.

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە:

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی :  ( سلێمانی - گەرەكی شێخان ).
* ژمارەی تەلەفۆن  :  ( 3207437 ، 3208491 ، 3202528).
* ئیمەیڵ : ( burn plastic hospital @yahoo.com ).





ئه‌م بابه‌ته 4691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:36:29/12/2015