سەنتەری راوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و رەبۆ


" تەندروستی"

- ناساندن :

سەنتەری راوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و رەبۆ سەنتەرێكی پسپۆریە بۆ نەخۆشیەكانی تەنگە نەفەسی و هەستیاری پێست و ڕێرەوی هەناسە ، ئەم سەنتەرە لەساڵی 2003 وە دامەزراوە و خزمەتگوزاریەكانی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ئەمە سەرەرای ئەوەش چەندین نەخۆش لەناوچەكانی كەركوك و خانەقینەوە سەردانی سەنتەرەكە دەكەن.


- دیدگای سەنتەر:
  دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشیەكانی رەبۆ و پشكنینی پێست.

- ئامانجی سەنتەر :

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەكان و هاوكاری كردنیان .
* رێنمایی كردنی بەردەوامی نەخۆشەكان بە پێدانی زانیاری لەسەرەتای هاتنی بۆ ناو سەتەرەكە تا چونە دەرەوەی.

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان :

* چارەسەری پێست : چارەسەری هەستیاری پێست.
* چارەسەری تەنگەنەفەسی : چارەسەری رێرەوی هەناسە و سی یەكان.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز ، پشكنینی پیسایی ، پشكنینی شەكرە ، هێڵكاری دڵ  ، هێڵكاریی سییەكان، پشكنین لەرێگەی پێستەوە.

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
( سلێمانی - كۆتایی شەقامی ابراهیم پاشا - تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی ابراهیم پاشا یان مزگەوتی سەلیم بەگ ) 
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3202267 ) 
* ئیمەیل : ( sulaymani.allergy@gmail.com )





ئه‌م بابه‌ته 5532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:50:22/12/2015