نەخۆشخانەی فریاكةوتنی هەناوی



تایبەت " تەندروستی"

- ناساندن:


نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەناوی یەكێكە لە نەخۆشخانە پسپۆریە هەناویەكانی شاری سلێمانی ، لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نەخۆشخانەیە یەكەیەك بووە ،پاشان لە بەرواری 8ی 3 ی 2011 بووە بە سەنتەر لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر ،دواتر لە بەرواری 29ی 8 ی 2012 نۆژەنكراوەتەوە و بووە بە نەخۆشخانە و پاشان دوو بەشی تازەی تیادا كراوەتەوە .

- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 100 تەخت ، خزمەتگوزاریەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری و هەموو شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و دەوروبەری هەرێمی كوردستانە .

- دیدگای نەخۆشخانە :

دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەكە گەورەكردنی ، لەگەڵ كردنەوەی چەند سەنتەرێكی فریاكەوتنی هەناوی بەپێی شوێنی جوگرافی سلێمانی.

- ئامانجی نەخۆشخانە :

1- پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هەموو ئەو نەخۆشانەی كە نەخۆشی هەناویان هەیە ،هەروەها هەرحاڵەتێكی تر كە تایبەت بێت بە هەناوی .
2- پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش
3- پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندانی (كارمەندی پزیشك ،پزیشكان ،لایەنی كارگیری ....هتد) .
4- پەرەپێدان بە ژینگەی كاركردنی و ژینگەی نەخۆشخانە لە رووی سەلامەتیەوە .
5- پلاندانان و جێبەجێكردنی و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان .
6- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەكاندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن .
 
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :

* پزیشكی گشتی: ( 2 ) یەكێكیان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و یەكێكیان خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە .
* دەرمانساز: ( 6) سەرجەمیان خاوەنی بروانامەی زانكۆن .  
* كارمەندی تاقیگە: ( 37 ) ، ( 26 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 11 ) بروانامەی پەیمانگا ، (1) بڕوانامەی دكتۆرا.
* پەرستیار: ( 109 )، ( 15 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 71 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 23 ) بروانامەی خوار پەیمانگا.
* كارمەندی كارگێری: ( 55 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 50 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 5 ) ، ( 2 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 3) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* یاریدەدەری پزیشكی : ( 56)  بڕوانامەی پەیمانگا .
* بایۆلۆجی: ( 15 ) ، ( 10 ) بڕوانامەی زانكۆ، ( 5 ) بڕوانامەی ماستەر .
* كیمیایی: ( 7 ) ، ( 6 ) بڕوانامەی زانكۆ 1 ) پزیشكی تاقیگە .
* گرێبەست: ( 3 ) پزیشك بڕوانامەی ماستەر و ( 1 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان :

* چارەسەری هەناوی : چارەسەری حاڵەتە سادەكانی نەخۆشیەكانی هەناوی (داخڵبوون) ، كتوپرەكانی هەناوی ، كۆئەندامی هەناسە ، كۆئەندامی هەرس ، مێشك و دەمار و دەروونیەكان.

*خزمەتگوزاریی تاقیگەیی: پشكنینی خوێن ، پشكنینی میز، كیمیایی ، وردبینە زیندەوەرەكان ، ڤایرۆسی،هۆرمۆنی .

بەشەكانی نەخۆشخانە :

* بەرێوبەر.
* یەشی كارگێڕی.
* بەشی ژمێریاری.
* بەشی ئامار.
* بەشی تاقیگە.
* بەشی خۆیەتی.
* بەشی گەنجینە.
* قاوشەكان.
* سەرۆكی پەرستاران.
* دەرمانخانە (بەیانیان + ئێواران).
* سەنتەری ئۆكسجینی مەركەزی.
* هێلكاری دڵ.

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : شەقامی سەرەكی زانكۆى كۆن ناو كۆمەڵگەی نەخۆشخانەكانی فێركاری سلێمانی ، بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی هەناوی ( شەهید د.هێمن).




ئه‌م بابه‌ته 4804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:10/12/2015