سێ بەشی نوێ لە نەخۆشخانەی مناڵان كرایەوە
" تەندروستی "
لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و بەڕێوبەر و كارمەندانی نەخۆشخانەی د.جەماڵ ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان ، سێ بەشی نوێ لە نەخۆشخانەی مناڵان كرایەوە.
پێداویستی ئەو سێ بەشەی نەخۆشخانەی مناڵان لەلایەن ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی دابین كراوە و پێكهاتووە لە 10 ئامێری هەناسەدانی دەستكرد و دروستكردنی سیستمی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكە لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی ژووری یاری منداڵان.
هەریەك لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەماڵ ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان سوپاسی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی یان كرد لە بەرامبەر ئەو هاوكاریانەی پێشكەشی نەخۆشخانەكە و هاوڵاتیانی سلێمانی كرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1125
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:52:14/09/2021