لەمانگێكدا 420 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2972 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو و مێشك و دەماریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 420 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە و 1153 پشكنینی پەستانی چاوی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و 919 پشكنینی پەستانی چاو و 677 پشكنینی چاویلكە و 433 پشكنینی چاو بۆ منداڵان و 54 یاك لەیزەر و 459 ئۆ سی تی و 29 پشكنینی پانتایی چاو ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:00:09/09/2021