مانگی ڕابردوو 162 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 240 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1089 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە و 162 نەشتەرگەری گەورە و سەرووگەورە ئەنجام دراوە و هەروەها 3865 پشكنینی تاقیگەیی و 222 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 682
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:58:09/09/2021