لەمانگێكدا 926 كەس سەردانی مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین یان كردووە




تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 926 نەخۆش سەردانی مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری ڕاپەڕین یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشانەی مانگی ڕابردوو سەردانی مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری ڕاپەڕین یان كردووە 85 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق بوون و 391 یان لەڕەگەزی نێربوون و 535 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

مانگی ڕابردوو لەمەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری ڕاپەڕین 60 حاڵەتی سكچوون تۆماركراوە و 834 پشكنینی جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان كراوە و 127 ژنی دوو گیان پشكنینان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 290 خوێندكاری پۆلی یەكەمی سەرەتایی كراوە و 210 كەس سەردانی بەشی چاودێری دایك یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:48:09/09/2021