مانگی ڕابردوو 2574 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2574 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كراون و 10094 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 298 حاڵەتی هەناسەتوندی لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری تۆماركراوە و هەروەها 168 تیشك گیراوە و 330 سۆنار و 250 ئیكۆ و 27 نازور كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 817
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:53:08/09/2021