لەمانگێكدا 3686 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 3686 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1979 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1707 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 547 تیشكی ددان گیراوە و 783 پڕكردنەوەی ددان و 1006 هەڵكێشانی ددان و 178 ڕێككردنەوەی ددان و 304 پاكردنەوەی ددان و 20 دروستكردنی تاقمی ددان و 88 چاندنی ددان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 849
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:51:08/09/2021