مانگی ڕابردوو 2700 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2700 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 145 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1044 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1656 نەخۆشیان مێ بوون و 519 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1581 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 74 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:49:08/09/2021