چوار بنكەی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستان لە سلێمانی كرایەوە
" تەندروستی "
لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردە و لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە هەماهەنگی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی چوار بنكەی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان لە شاری سلێمانی كرایەوە.
ئامانجی ئەو هەنگاوە لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و وەرگرتنی ڤاكسینە لە زووترین كاتدا تاوەكو ئامادەكاریی تەواو بكرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆی زیاتر لە پەنجا هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردە تەنیا چوار هەزاریان ڤاكسینیان وەرگرتووە ، بۆیە پێویستە لەسەر مامۆستایان وەك ئەركێكی نیشتمانی بەشداری پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 539
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:00:05/09/2021