زانایان: جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە



تایبەت " تەندروستی "

ژمارەیەك زانا بڵاویانكردەوە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەیەكەمجار لەوڵاتی هندستان دەستنیشانكرا خێراتر بڵاودەبێتەوە.

زانایانی سەنتەری نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكان لەهندستان ئەوەیان خستەڕوو ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەبۆیەكەمجار لەهندستان دەستنیشانكرا خێراتر بڵاودەبێتەوە و كاریگەری دروست دەكات لەسەر ئەوانەی پێشتر تووشبوون یاخود هەر كەسێك هەدوو ژەمی ڤاكسینی بەتەواوی وەرنەگرتووە.

ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەكرد ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ناوی نراوە دەلتا بەڕێژەی زیاتر لەسەدا پەنجا خێراتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بەو جۆرەی كۆرۆنا بۆیەكەمجار لەبەریتانیا دەستنیشانكرا.

ئەو زانایانە هۆشداریاندا لەوەی تووشبووی پێشتر بەكۆرۆنا و وەرگرتنی یەك ژەمی ڤاكسین نابێتە هۆی ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بەڵكو پێویستە جموجوڵی پتەوبكرێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:08/06/2021