تەندروستی جیهانی: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەمنداڵان لەپێشینە نیە



تایبەت " تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەمنداڵان كاری لەپێشینە نیە لەم كاتەدا.

داوا دەكات زامنی پێدانی ڤاكسین بكرێت بەكارمەندانی تەندروستی و بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێش هەنگاونان بەرەو كوتانی هەرزەكاران و منداڵان.

د.كیت ئۆبراین بەرێوبەری ڤاكسینەكان لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەمنداڵان لەم كاتەدا كاری لەپێشینە و پێویست نیە لەڕوانگەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی كەموكوڕی بەردەستبوونی ڤاكسینەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ڕوونیكردەوە: پێویست ناكات منداڵان ببنە جێی سەرنجدانی هەڵمەتەكانی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆئەوەی ژمارەی ئەو وڵاتە دەوڵەمەندانە زیاتر نەبێت كە ڕێگەدەدات بە بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ هەرزەكاران و منداڵان.

وتیشی: كاتێك لەدۆخێكی زۆر قورسدا دەبن وەك ئەوەی ئێستا هەیە و ڤاكسین بەشی كوتانی هەمووان ناكات لەسەرتاسەری جیهان، پێدانی ڤاكسین بەمنداڵان لەم كاتەدا كارێكی لەپێشینە نیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:08/06/2021