زانایان داوای نوێكردنەوەی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا دەكەن




تایبەت " تەندروستی"



لەكاتێكدا هەڵمەتی كوتانی فراوان لەوڵاتانی جیهان دژی كۆرۆنا دەستیپێكردووە ، ژمارەیەك زانای بەریتانی هۆشداریاندا لەوەی ڤاكسینەكانی ئێستا هەیە پێدەچێت بەس نەبێت بۆ پارێزگاری لەو جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسەكە لەئایندە دروست دەبێت.

كۆمەڵەی ڕاوێژكارانی زانستی بۆ بارەلەناكاوەكان لەوڵاتی بەریتانیا بڵاویانكردەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام دەبێت لەپەرەسەندن بۆ چەند ساڵی داهاتوو ، هەربۆیە بنبڕكردنی ئەو ڤایرۆسە بەكارێكی بەدوور دەزانرێت.

ئەو كۆمەڵە زانایایە هۆشداریاندا لەوەی پێدەچێت ئەو ڤاكسینانەی ئێستا هەیە شكست بهێنێت بۆ پارێزگاری لەجۆرە نوێیەكانی كۆرۆنا لەئایندە سەرهەڵ دەدات و داواكراوە چاوبخشێنرێتەوە بەپلانی درێژخایەنی هەڵمەتەكانی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.   

ئەو زانایانە ئەوەیان خستەڕوو لەدەستدانی چالاكی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا دەبێتە هۆی تێچووی زیاتری ئابووری و كۆمەڵایەتی و تەنیا چارەسەر بریتیە لە نوێكردنەوەی سەرجەم ڤاكسینەكان بەبەردەوامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دواین گۆڕنكاریی و پێشهاتەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 763 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:26/05/2021