لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 2967 نەشتەرگەری كراوە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 2967 نەشتەگەری جۆراوجۆری گشتی و نەشتەگەری ئێسك و شكاوی و نەشتەگەری یۆرۆلۆجی و نەشتەگەری دەم و ڕوو شەویلگە ئەنجام دراوە.


لەو ژمارەیە 167 نەشتەگەریان تایبەت بووە و 720 نەشتەگەری سەرووگەورە بووە و 495 نەشتەگەری گەورە و 1457 نەشتەگەری مام ناوەند و 128 نەشتەگەری بچووك بووە.

هاوكات لەساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 3928 نەخۆش داخڵ بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە كە 1459 نەخۆش نەشتەرگەری گشتیان بۆ كراوە و 761 نەخۆش نەشتەگەری شكاویان بۆ كراوە و 159 نەخۆش لەبەشی چاودێری ووردی ئەو نەخۆشخانەیە ماونەتەوە.

ساڵی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 59958 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 1691 تیشك گیراوە و 1036 سۆنار و 536 پشكنینی سیتی سكان و 200 نازوری كۆئەندامی هەرس كراوە و 2198 نەخۆش چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە و 373 شكاندنی بەردی گورچیلە لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:27:11/01/2021