ئاگاداری بۆ دانانی تاقیگەیەكی تایبەت بەكۆرۆنا




تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری تاقیگەدا دەكات هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دانانی تاقیگەیەكی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا و گرتنەئەستۆی پشكنینەكانی گەشتیاران لەدەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سیڤی خۆی پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ئاماژەیان بۆ كراوە.

دواكات بۆ پێشكەشكردن رۆژی یەك شەممە بەرواری 22/11/2020 كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی دەبێت.

1-  دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری تاقیگە.
2- مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەبێت.
3- پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
5- پشتگیری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی هەبێت كە شوێنی بۆ دابین دەكات.
6- پێویستە كاری پێشینەی هەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:48:16/11/2020