لیژنەی تەندروستی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ دۆخی كۆرۆنا دەكات



تایبەت " تەندروستی"

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری شاندێكی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان كەپێكهاتبوون لە پەرلەمانتاران گوڵستان سەعید و مەم بورهان قانع و گۆران عومەر سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی و جێگران و بەرپرسانی دیكەی تەندروستی پێشوازیان لێكرا.

لەو دیدارەدا كە لەدیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو تاوتوێی ڕەوشی ئێستای تەندروستی و خزمەتگوزاریەتەندروستیەكان بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:48:14/10/2020