لەسلێمانی بڕێكی زۆر حەب و ماددەی هۆشبەر لەناوبرا



تایبەت " تەندروستی"

لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی و ئاسایشی ڕاپەڕین لەسووتوخانەی تەندروستی لەناوچەی تانجەرۆ بڕێكی زۆر حەب و ماددەی هۆشبەری سووتێنرا و لەناوبرا.

ئەو ماددە هۆشبەرانەی سووتێنرا بریتی بوون لە زیاتر لە 28 كیلۆ ماددەی هۆشبەری جیاجیای وەك هێروین و حەشیش و تلیاك و كریستاڵ و ماددەی ئەمفیتامین لەگەڵ 320 هەزار و 985 دەنك حەبی ترامادۆڵ و 74 پاكەت حەبی هۆشبەر و 550 دەنك حەبی هۆشبەر و چەند جۆرێكی دیكە ماددەی گوماناوی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 555 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:39:30/09/2020