ڤیتامین دی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم دەكاتەوە




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی یان هەیە كەمتر ڕووبەڕووی مەترسی گیان لەدەستدان و دەركەوتنی نیشانەی قورسی تووشبوون دەبنەوە.


لە لێكۆڵینەوەیەكدا كەلەلایەن كۆلیژی پزیشكی زانكۆی بۆستنی ئەمریكی ئەنجام دراوە دەركەوتووە بوونی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خانەكانی بەرگری لەخوێن و پەیوەندی هەیە بەكەمبوونەوەی ئاستی هەوكردنی پەیوەندیدار بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا چاودێری 235 تووشبووی كۆرۆنا كراوە كەداخڵی نەخۆشخانە كراون و دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی یان هەبووە لە 51% مەترسی گیان لەدەستدانیان كەمتربووە بەراورد بەو تووشبووانەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەیان كەم بووە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:29/09/2020