زیاتر لە 23 ملیۆن تووشبووانی كۆرۆنا لەجیهان چاكبوونەتەوە
تایبەت " تەندروستی "
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە 31 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە هیوا بەخشە و زیاتر لە 23 ملیۆن تووشبوو چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە و نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە گەیشتۆتە 23 ملیۆن و 47 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهان.
لەئەمریكا زیاتر لەدوو لەسەر سێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لەكۆی 7 ملیۆن و 46 هەزار تووشبوو لەو وڵاتە زیاتر لەچوار ملیۆن و 299 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و هاوكات لەهندستان لەكۆی پێنج ملیۆن و 500 هەزار تووشبوو لەو وڵاتە چوار ملیۆن و 497 هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 427
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:20:22/09/2020