لەدوو مانگدا 47 كەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 591
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:17:21/09/2020