گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان ئەندامانی یەك خێزان لاوازە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو ئەندامانی یەك خێزان لاواز دەبێت و هەموویان تووش نابن.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی لەویلایەتی كجرات لەباكووری هندستان دەركەوتووە لەكاتی تووشبوونی ئەندامی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەموو ئەندامانی دیكەی ئەو خێزانە تووشی ئەو ڤایرۆسە نابن و رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئەندامانی یەك خێزان دەگاتە لەسەدا دە بۆ پانزدە.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە لەسەدا هەشتا بۆ نەوەدی ئەو خێزانانەی ئەندامێكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەندامەكانی دیكەیان تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون و سەلامەت بوون.

دیلیب مافالنكار بەرێوبەری پەیمانگای تەندروستی گشتی لەویلایەتی كجرات لەهندستان روونیكردەوە: ئەوەی دەوترێت لەبارەی تووشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بەڤایرۆسی كۆرۆنا وورد نیە و مەرج نیە لەكاتی تووشبوونی كەسێك ئەوا سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كەلەماڵێكدا دەژین تووش بن.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ العربية
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:11/08/2020