تووشبووانی كۆرۆنا لەجیهان 20 ملیۆن كەسی تێپەڕاند



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 20 ملیۆن و 200 هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەشی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە زیاتر لە 739 هەزار كەس.

هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەشی دوای تووشبوون بەڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 13ملیۆن و 142هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهاندا.

ئەمریكا لەپلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە لەجیهان و زیاتر لە 5 ملیۆن و 251 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 166 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی.

بەرازیل لەپلەی دووەمدایە و تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتە 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و و زیاتر لە 101 هەزار كەسیش بوونەتە قوربانی و لەهندستان 2 ملیۆن و 271 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 45 هەزار قوربانی لەو وڵاتە تۆماركراوە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:59:11/08/2020