لەمانگێكدا 1018 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1018 نەخۆش لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری چارەسەریان بۆ كراوە و 7226 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان پێ دراوە.
مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 429 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە و چارەسەریان بۆ كراوە.
هاوكات لەو ماوەیەدا 204 تیشك گیراوە و 240 سۆنار و 98 ئیكۆ و 24 نازوور ئەنجام دراوە و هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 367
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:32:15/06/2020