لەجەژندا 608 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شار ئەنجام دراوە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان 2706 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە لەسلێمانی و لەو ژمارەیە 564 نەخۆشیان داخڵ بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەربەپێی هەمان لەماوەی رۆژانی جەژندا لەنەخۆشخانەی شار 230 نەخۆشی قوڕگ و گوێ ولوت و 992 نەخۆشی هەناوی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی تایبەتەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان پێ دراوە.
لەماوەی رۆژانی جەژندا لەنەخۆشخانەی شار 92 حاڵەتی جۆراوجۆر و كتوپڕ و 7 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك هەبووە و 404 حاڵەتی شكاوی بینراون و 75 منداڵیش لەبەشی چاودێری وورد چارەسەریان بۆ كراوە و هەروەها 608 نەشتەرگەری و 542 تیشك و 252 هێڵكاری دڵ و 417 سۆنار و ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1274
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:05:01/06/2020